پەیامی سپاس و پێزانینی بنەماڵەی ماملێ لە خەڵکی سەربەرزی کوردستان
کوردستانیان، کوردزوانان، هاووڵاتیان و هاوڕێیانی بەقیمەت؛ شەپۆلی هاودەدری و خەمخۆریتان بۆ کۆچی دوایی دایە “ئامینە مەولوودیان”، هاوژینی هونەرمەند “محەممەدی ماملێ” جارێکی تر بەرپرسیارەتییەکی گرانی هاویشتە سەرشانمان و ئێمەی زیاتر لە جاران قەرزدارتان کرد. پەیامە پڕ لە مێهر و جوانەکانتان، باری قوورسی ئەو کۆستەی لەسەرمان سووک و ئاوپڕژێنی دڵی بەسۆمانی کرد. بە ئاشکرا پێتان دەڵێین کە…